مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی پیشەسازی سەر بەبەشی پۆلیسی دەربەندیخان دو تۆمەتباریان بەتۆمەتی ئەنجامدانی تاوانی دزیکردن دەستگیرکرد.
پۆلیسی سلێمانی بڵاوی كردهوه كه پاش ئەوەی لەلایەن دادگای لێکۆڵینەوەی قەزای کفریەوە بەنوسراوی ڕەسمی بەشی پۆلیسی دەربەندیخان ئاگادار کرایەوە لەبونی دو تۆمەتبار کە تاوانی دزیکردنیان ئەنجامداوەو داواکراون بەپێی ماددەی ٤٤٣ لەیاسای سزادانی عێراقی و چونەتە ئەو سنورە، ھێزەکانی پۆلیس لێکۆڵینەوەکانیان دەستپێکردو توانرا ھەمان ڕۆژ لەلایەن مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی پیشەسازییەوە دەستگیربکرێن.
راشیدهگهیهنن كه ھەردو تۆمەتبار (د، ر، ق) و (ی، م، أ) دوای دەستگیرکردنیان بەئاگاداری دادگای لێکۆڵینەوەی دەربەندیخان ڕەوانەی شوێنی داواکراو کرانەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.