ده‌سته‌ى ده‌سپاكى هه‌رێمى كوردستان رایده‌گه‌ێنێت لە بەدواداچوون و لێكۆڵینەوەی بەڕێوەبەرایەتییەكەیان لە سنووری پارێزگای سلێمانی تایبەت بە قەرزی كۆمپانیاكان، زیاتر لە 11 ملیار و 121 ملیۆن دیناری دیكە گەڕێندرایەوە گەنجینەی حكومەتی ھەرێمی كوردستان.
لە راگەیەندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك بۆ مالپه‌ری كوردستان تیڤى نێردراوه ده‌سته‌ى ده‌سپاكى هه‌رێمى كوردستان رایگه‌یاندووه كه له دواى به‌دواداچوونه‌كانى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى لێكۆڵینه‌وه‌ى سلێمانى تایبه‌ت به قه‌رزى كۆمپانیاكان بڕى (11.121.991.800) یانزه ملیار و سه‌د و بیست و یه‌ك ملیۆن و نۆسه‌د و نه‌وه‌د و یه‌ك هه‌زار و هه‌شت سه‌د دینار، گه‌ڕێنرایه‌وه بۆ خه‌زێنه‌ى گشتیی.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.