له‌راگه‌یاندراوێكدا یوسف چاوشین به‌رێوه‌به‌رایه‌تى گشتى چاودێری و گه‌شه‌پێدانى كۆمه‌ڵایه‌تى هه‌ولێر له‌هه‌ژماری تایبه‌ت به‌به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یس بووك بڵاویان كردوه‌ته‌وه رایده‌گه‌یه‌نن ئەمڕۆ یەكشەممه یەكی تشرینی دووەمی 2020 دەست كرا بە دابەشكردنی خۆراك بەسەر 107 هەزار خێزان لە سنووری پارێزگای هەولێر و ئەم هاوكارییە لە چوارچێوەی هاوكاری گشتی حكومەتی هەرێمی کوردستان و كۆمپانیای رۆزنەفتە بۆ 312 هەزار خێزان لە هەرێمی كوردستان و هاوكارییەكە برنج و زەیت لە خۆ دەگرێت.
بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی هەولێر راشیگه‌یاندووه كه ئەو خۆراكە بەسەر منداڵانی بێ سەرپەرشت، بێوەژن، كەمئەندام، كرێكار، بێ كار، كرێچی و ئەو كەسانە كە سەرۆك خێزانیان بەند كراوە، دابەش دەكرێت.
ده‌شڵێت لیستی ناوەكان بە هاوكاری و هەماهەنگی پارێزگای هەولێر ئامادە كراوە و لە ڕێگای بریكارەكانی خۆراك بەسەر خێزانەكان دابەش دەكرێت.
یوسف چاوشین به‌رێوه‌به‌رایه‌تى گشتى چاودێری و گه‌شه‌پێدانى كۆمه‌ڵایه‌تى هه‌ولێر ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات كه بەم زووانە هاوكارییەكی تری 100 هەزار دیناری بەسەر خێزانە هەژار و كەمدەرامەتەكان دابەش دەكرێت، لیستی ناوەكانمان ئامادە كردووە تەنها چاوەڕێی وەزارەتی دارایین چەند بانكێكمان بۆ دەست نیشان بكات بۆ دابەش كردنی ئەم هاوكارییەش لێیان.
دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.