سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌كۆبوونه‌وه‌ی لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەی کۆرۆنا له‌هه‌رێمی كوردستان به‌ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى راگه‌یاند پرۆسه‌ی خوێندن له‌ناو پۆله‌كان له‌ناوه‌نده‌كانی خوێندن بۆ هه‌موو قۆناغه‌كان به‌هۆی تووشبوونی ژماره‌یه‌كی زۆر له‌قوتابیان و مامۆستایان ڕاگیرا
وتیشی تا 1 ى 12 ى 2020 پرۆسه‌ی خوێندنی ناو پۆل بۆ قۆناغەکانی یەک و دووی بنەڕەتی و هه‌روه‌ها 12ـی ئامادەیی راگیرا
هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌كه وتیشی هیچ کاتێکیش دیاری نه‌كراوه بۆ دەستپێکردنەوەی پرۆسه‌ی خوێندن ، چاوەڕێی باشبوونی دۆخەکە دەکه‌ین ئه‌و كاته بریاری دیكه ده‌درێت له‌باره‌ی گه‌رانه‌وه‌ی قوتابیان بۆ ناوه‌نده‌كانی خوێندن
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند كه‌بریاری راگرتنی خوێندن پەیمانگە و زانكۆ حكومی و ناحكوومییه‌كانیش دەگرێتەوە.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاندووه كه پرۆسەی خوێندن لە ناو پۆلەكان بۆ ماوەی یەك مانگ رادەگیرێت و لە ١-١٢ هەڵسەنگاندن دەكرێت لە بارەی راگیران یان بەردەوام بوون .
ده‌شڵێت ئەم بڕیارەش بۆ پاراستنی مامۆستا و قوتابیان و كەسوكاریانە لە ڤایرۆسی كۆر‌ونا
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.