بزووتنه‌وه‌ی نوجه‌با كه گڕووپێكی سه‌ر به‌هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبییه رایده‌گه‌ێنێت كه نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی كۆمپانیای سێركۆ شه‌رعییه‌ت به داگیركاری بریتانیا ده‌دات كه بۆ ماوه‌یه‌كی دوور و درێژ له‌عێراقدا بمێنێته‌وه.
له‌م باره‌یه‌وه نه‌سر شه‌ممه‌ری، جێگری ئه‌مینداری گشتی بزووتنه‌وه‌كه له راگه‌یه‌راوێكدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست میدیای عێراق كه‌وتووه ده‌ڵێت: به‌توندی رووبه‌رووی هه‌وڵی نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی كۆمپانیای سێركۆ-ی بریتانی ده‌بین كه ده‌ستی به‌سه‌ر ئاسمانی عێراقدا گرتووه.
هه‌روه‌ها ده‌شڵێت: له‌عێراقدا كادیری نیشتمانی و راهێنه‌ری به‌توانا هه‌یه ئاماده‌ن بۆ كار‌كر‌ن و پێویستیمان به كه‌سی بیانی نییه.
گوتیشی: پرسی نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سه‌ته‌كه شه‌رعییه‌ت به‌داگیركاری بریتانیا بۆ ماوه‌یه‌كی دوور‌و درێژ له عێراقدا ده‌دات.
شایانی باسه له‌دوای رووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ر، حه‌یده‌رعه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی عێراق، گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ كۆمپانیای سێركۆ-ی بریتانی واژووكرد و ئاسمانی عێراقی راده‌ستی ئه‌و وڵاته كرد.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.