پرسەنامەی سەرۆک بارزانی بۆ کۆچی دوایی شاعیر جەلالی مەلەکشا
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بە داخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی شاعیری ناوداری گەلی کورد جەلالی مەلەکشام پێ گەییشت.
جەلالی مەلەکشا نووسەر و شاعیرێکی نیشتیمانپەروەر بوو کە جێی دەستی لە بەرەوپێشبردنی فەرهەنگ و ئەدەبی کوردستان دیارە.
سەرەخۆشی لە خانەوادە و کەسوکاری خوالێخۆشبوو جەلالی مەلەکشا و ڕۆشنبیر و ئەدەبدۆست و نووسەرانی شاری سنە و هەموو کوردستان دەکەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم.
لە خودای گەورە داواکارم خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبر و ئارامیش بە هەموو لایەک ببەخشێت.
انا لله و انا الیە راجعون
مەسعود بارزانی
یەکی تشرینی دووەمی ۲٠۲٠
سهرۆک بارزانى: جەلالی مەلەکشا نووسەر و شاعیرێکی نیشتیمانپەروەر بوو
جێی دەستی لە بەرەوپێشبردنی فەرهەنگ و ئەدەبی کوردستان دیارە
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.