نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، پرسه‌نامه‌یه‌كی بۆ كۆچی دوایی شاعیری ناوداری كورد، جه‌لالی مه‌له‌كشا بڵاوكرده‌وه.
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له پرسه‌نامه‌كه‌یدا ده‌ڵێت : به‌داخه‌وه هه‌واڵی كۆچی دوایی شاعیری ناوداری كورد، جه‌لالی مه‌له‌كشا م بیست، پرسه و سه‌ره‌خۆشی له بنه‌ماڵه و دۆست و خۆشه‌ویستان و شه‌یدایانی شیعره به‌رزه‌كانی ده‌كه‌م، هاوخه‌می كۆڕی شاعیران و ئه‌ده‌ب دۆستانم بۆ له‌ده‌ستدانی شاعیری ئاویه‌ر.
هه‌روه‌ها نێچیرڤان ده‌ڵێت: له خوای مه‌زن داواكارم گیانی بخاته به‌ر به‌زه‌یی و میهره‌بانیی خۆی و ئارامی و دڵنه‌وایی به هه‌موو لایه‌ك ببه‌خشێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.