به ئامانجی ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی چه‌كی بێ مۆڵه‌ت و به‌دیهێنانی ئاسایش له باكووری پارێزگای به‌سره ، هه‌شت تۆمه‌تبار ده‌ستگیركراون.
سوپای عێراق رایگه‌یاند كه له میانی ئۆپه‌راسیۆنی 'به‌ڵێنی راستگۆ' كه به ئامانجی ده‌ستبه‌رداگرتنی چه‌كی بێ مۆڵه‌ت و به‌دیهێنانی ئاسایش له باكووری پارێزگای به‌سره باشووری ئه‌نجامدراوه، هه‌شت تۆمه‌تبار ده‌ستگیركراون.
شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی سه‌ربه فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كان له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه كه هێزه‌كانی فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی به‌سره، پۆلیسی به‌سره و حه‌شدی شه‌عبی له میانی ئۆپه‌راسیۆنی 'به‌ڵێنی راستگۆ' زنجیره‌یه‌ك هه‌ڵمه‌تی گه‌ڕان و پشكنییان به ئامانجی ده‌ستبه‌رداگرتنی چه‌كی بێ مۆڵه‌ت و به‌دیهێنانی ئاسایش له ژماره‌یه‌ك ناوچه‌ی باكووری پارێزگای به‌سره ئه‌نجامداوه.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه له میانی هه‌ڵمه‌ته‌كاندا، هه‌شت تۆمه‌تبار ده‌ستگیركراون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.