ئەمساڵ وەزارەتى خوێندنى باڵا کورسى پێویستى بۆ 100%ـى دەرچووان دابینکردووە
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێمی کوردستان ماڵپەڕی زانکۆلاینی بۆ وەرگرتنی قوتابییان لە زانکۆ و پەیمانگە حکومییەکان کاراکرد و ئێستا قوتابییان بە داخڵکردنی یوزەرنەیم و پاسوۆرد دەتوانن ناوی شوێنەکانیان بزانن.
وەزارەتی خوێندنی باڵا ئاماژە بەوە دەدات کە، ئەمساڵ وەزارەتى خوێندنى باڵا کورسى پێویستى بۆ 100%ـى دەرچووان دابینکردووە.
ئەمڕۆ یەکشەممە 1-11-2020، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی قۆناخی یەکەمی راگەیاندنی وەرگیراوانی لە زانکۆ و پەیمانگو حکومییەکان راگەیاند، دەرچووانی ئامادەیی و پەیمانگەکانی سەر بە وەزارەتی پەروەردە دەتوانن ئەنجامی وەرگرتنیان لە زانکۆ و پەیمانگەکان لە رێگەی ماڵپەڕی زانکۆلاینەوە وەربگرنەوە
کلیک لەسەر ئەم لینکە بکە بۆ ئەوەی بزانیت لە کام زانکۆ یان پەیمانگەیە وەرگیراوی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.