وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق ڕایگهیاند: لهماوهی 24 كاتژمێری ڕابردوودا دوو ھەزار و ٦٥٨ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ بوون و ٥٦ کەسیش بەھۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.
وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق راشیگەیاندووە کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، سێ ھەزار و ١٢٧ کەس لە ڤایرۆسەکە، چاکبوونەتەوە.
راگەیەنراوەکەی وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق ئاماژەی بەوەیشداوە کە کۆی گشتیی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە عێراق، گەیشتووەتە ٤٧٥ ھەزار و ٢٨٨ی کەس و لەو ژمارەیەش ١٠ ھەزار و ٩٦٦ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٤٠٢ ھەزار و ٧٨٢ی دیکەیش چاکبوونەتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.