پێشمەرگەی کوردستان هێزێکی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی داعش، ئۆپەراسیۆنێکیان له دژی تیرۆریستانی داعش ئهنجامدا.
هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان بە پاڵپشتیی هێزێکی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی داعش، به مهبهستی كۆنتڕۆڵكردنی جموجۆلهكانی داعش ئۆپەراسیۆنێکیان لە دژی ئەو رێکخراوە تیرۆریستییە ئهنجام دا.
لە راگەیەندراوێکدا، لیوا حەسەن نوری بەرپرسی رۆشنبیری و راگەیاندنی فەرماندەیی یەکەی ههشتای پێشمەرگە بڵاوی كردهوه، ئۆپەراسیۆنەکە چل و ههشت کاتژمێری خایاندووە و بە هاوبەشی لەنێوان هێزی کۆماندۆی پێشمەرگە و هێزی هاوپەیمانان ئەنجام دراوە و ئامانج لێی رێگرتنە لە چەکدارانی داعش لەوەی پێگە لە چیای قەرەچوغ بۆ خۆیان دابنێن.
لیوا حەسەن نوری راشیگەیاند، ئۆپهراسیۆنهكه لە چیای قەرەچوغ دژی چەکدارانی داعش ئەنجام دراوە و هێزەکانی پێشمەرگە سێزده ئەشکەوتی چیای قەرەچوغیان پشکنیووە و بەبێ هیچ زیانێک گەڕاونەتەوە بارەگاکانی خۆیان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.