وەزارەتی پەروەردەی عێراق بابەتەکانی خوێندنی ئه‌مساڵى کەمکردەوە و راشیگەیاند: هەر پۆلێک 8 بۆ 10 قوتابی تێیدا دەبێت و هەفتانە دوو بۆ سێ رۆژ دەوام دەکەن.
ئەمڕۆ یەکەشەممە فه‌لاح ئه‌لقه‌یسی، بریكاری وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی عیراق رایگه‌یاند: كه ئاماده‌كارییه‌كان بۆ ده‌ستكردن به‌پرۆسه‌ی خوێندنی ئه‌مساڵ كراوه و بڕیاره له 15ی ئه‌م مانگه پڕۆسه‌كه به كه‌مكردنه‌وه‌ی پڕۆگرامی خوێندن و به پشت به‌ستن به به‌رنامه په‌روه‌ده‌ییه ته‌له‌فزیۆنییه‌كان ده‌ستپێبكات.
بریكاری وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ئاماژەی بەوەشکرد قوتابیانی پۆلی 1 و 2 و 3ی سەرەتایی و 6 ئامادەیی، هەفتانە دوو بۆ سێ رۆژ لە پۆلەکانیاندا ئامادە دەبن.
هێشتا تاقیكردنه‌وه‌كانی خولی دووه‌می ساڵی خوێندنی رابردوو كۆتایی نه‌هاتووه و دوای كۆتایی هاتنی پرۆسه‌كه، خوێندنی ئه‌مساڵ ده‌ستپێده‌كات.
گوتیشی: گرتنەبەری ئەم رێوشوێنانە بەگوێرەی رێنماییەکانی شانەی قەیرانەکانی وەزارەتی تەندروستیە بۆ ساڵی نوێی خوێندن و هەماهەنگیەکی باڵا لە نێوان وەزارەتی تەندروستی و بەرگری شارستانی و رێکخراوی یونسێف هەیە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.