Erbil 38°C ھەینی 04 تشرینی یەکەم 18:25

د. هێمن حەسۆ میرخان : سیاسه‌تی دیموکراته‌کان له‌ ئه‌مه‌ریکا سه‌قامگیرتره‌

کوردستان TV
100%

لە میانەی بەشداریكردن لە بەرنامەی رۆژەڤی كوردستان ، سەبارەت بە پرسی هەڵبژاردنەكانی ئەمەریكا ... رۆڵ و كاریگەرییەكانی ،دكتۆر هێمن حەسۆ میرخان مامۆستای زانكۆ رایگەیاند كە پەتای كۆرۆنا و ڤایرۆسی كۆڤید 19 گرنگی هەبووە ، كاریگەریشی هەبووە بۆ ئەوەی خەلكی ئەمەریكا پێشوەختە دەنگی خۆی بدات بەر لە 3ی ئەو مانگە . هەڵبژاردنەی ئەمجارەش زۆر گرنگە ، سەبارەت بە پرسی چۆنیەتی مامەڵە كردن لە گەڵ پەتای كۆرۆنا و فەلسەفەی ئابووری وڵات.

روونیشیكردەوە كە ئەمەریكا دوای شەری جیهانی دووەم ، دامەزراندنی ئەو دامەزراوە نێودەوڵەتییانەی كە بوونیان هەیە بەناوی بازاری ئازاد هەمووی بۆ رۆڵی ئەمەریكا دەگەڕێتەوە ، كە ئەوەش بۆ رۆڵی سەقامگیری سیاسەتی ئەمەریكا دەگەڕێتەوە ، كەچی ئەوەی دۆناڵد ترامپ ئەنجامی دەدات بە پێچەوانەی هەموو ئەو هەوڵانەیە كە پێشتر درابوون.

سەبارەت بە زۆری رێژەی دەنگدان لە پرسی ئەوجارەی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەمەریكا بۆ نارەزایی ئەمەریكییەكان دەگەڕێتەوە دژی سیاسەتی ترامپ بەتایبەتی لە پرسی كۆرۆنا و كاریگەری ئەو پەتایە لە سەر خەڵكی ئەمەریكا . ئاماژەی بەوەش دا كە ئەوانەی پشتیوانی ترامپ دەكەن زیاتر ئەوانەن كە وا دەبینن ترامپ نوێنەرایەتی سپی پێستەكانە . ئەوەی كە باسی لێوە دەكرێت گوایە پارتی دیموكرات وەكو جاران نەماوە بەرەو رادیكالیەت چووە ئەوە بنەمایەكی زانستی نیە .

بۆ ئێمە وەكو كورد و هەرێمی كوردستان پێویستە بزانیین كارنامەی كامەیان باشترە . بەپێی بۆچوونی ئەو مامۆستایەی زانكۆ ، سیاسەتی بایدن بۆ كورد باشە بەوەی بایدن زیاتر لە گەڵ بیرۆكەی بوونی 3 هەرێم بووە لە عێراق . روونیشیكردەوە كە هەردووك سەرۆك دۆستی كوردن ، ئەگەر بایدن بیباتەوە دژی سیاسەتەكانی ئۆردوغان دەوەستێتەوە هەروەها بایدن زیاتر سەقامگیرترە و زانستیترە . لە گەڵ كوردیش زۆر باشە بەتایبەتی لە پەیوەندییەكانی لە گەڵ سەركردەكانی كورد لە هەرێمی كوردستان .

لە كۆتاییدا ئەو مامۆستایە گوتی : ئەمەریكا وڵاتی موئەسەسات و یاسایە ، ئەوەی دەربچێت دەبێتە سەرۆكی ئەمەریكا .هەرچەند ترامپ حەزی لە موئەسەسات نیە ، بەڵام ئەو وڵاتە یاسا تیایدا جێگیرە .

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.