لە میانەی بەشداریكردنى لە بەرنامەی رۆژەڤی كوردستان، سەبارەت بە پرسی هەڵبژاردنەكانی ئەمەریكا ... رۆڵ و كاریگەرییەكانی دكتۆر كاتۆ سەعدولڵا چاودێری سیاسی رایگەیاند: كە تا ئەمڕۆ زیاتر لە 92 ملیۆن هاووڵاتی ئەمەریكی دەنگی داو.
بۆیە دەتوانیین بڵێین هۆكاری ئەو ژمارە زۆرەش بۆ پەتای كۆرۆنا دەگەرێتەوە ، ئێستاش شەڕ زۆر گەرمە لە نێوان جۆبایدن و دۆناڵد ترامپ ئەو پرسەش تەنها 2 رۆژی ماوە بۆ ئەوەی یەكلایی ببێتەوە كە كام كاندید سەرۆكایەتی ئەمەریكا لە ئەستۆ دەگرێت
وتیشی: چاوەڕوان دەكرێت لەو 2 رۆژەشدا گۆرانكاری زۆر گەورە دروست ببێ لە پرۆسەی دەنگدان، بەپێی بۆچوونی ئەو چاودێرە سیاسییە ، جۆ بایدن بۆ وڵاتانی جیهان باشترە ، بەڵام ترامپ زیاتر هەوڵ بۆ هاووڵاتیانی ئەمەریكا دەدات .
روونیشیكردەوە كە پارتی دیموكرات ئەو پارتە نەمایە بەلكو بۆتە حزبێكی رادیكالی ، ماركسی ، بیرو باوەریان وەك خۆی نەماوە و ئەیدیۆلۆجیەتی گۆڕاوە . بەپێی راپرسییەكان راستە دەڵێن بایدن ئەیباتەوە و سەرۆكایەتی وەردەگرێت ، بەڵام پێویستە چاوەڕوان بین شتێكی لەناكاو روو دەدات كە هەموو هاوكێشەكان دەگۆڕین
سەبارەت بە كورد ئێمە چۆن بین لەگەڵ دیموكرات و كۆمار ، ئەوە گرنگە .
كاتۆ سەعدولڵا راشیگەیاند: هیچ گرفتێك دروست نابێت لە پرسی سەرۆكایەتی كردنی ئەمەریكا ئەوەی بیباتەوە بەپێی یاسای ئەمەریكا دەسەڵاتی سەرۆكایەتی وەردەگرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.