لە ڕێکەوتی 1-11-2020 لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ھەولێر ھۆبەی بازگەکان لە دێگەلە و خازر تواندرا دەست بگیرێت بەسەر بڕی شەش تۆن نیو ھێلکەی قەدەغەکراو و(500) کیلۆ جەرگی مریشکی قەدەغەکراو و بەھارات و دەرمانی کشتوکاڵی ماوە بەسەرچوو لەناو بارھەڵگرێک.
خاوەنەکەی ھەولیداوە ھاوردەی پارێزگای ھەولێری بکات، لەلایەن لێژنەی پشکنین وچاودێری بازاڕ لەقایمقامیەتی قەزای ناوەندیی ھەولێر پشکنینی پێویستی بۆ ئەنجامدرا، دەرکەوت ھاوردەکردنی ئەم جۆرە کاڵا وشتوومەکانە بەپێی بڕیاری وەزارەتی کشتوکال وسەرچاوەکانی ئاو قەدەغەکراوە.
ڕێکاری یاسایی گیرایە بەر دەست بەسەر بارھەلگرەکە دا گیرا، پەڕاوی لێکۆلینەوە بۆ خاوەنەکەی رێکخرا ڕەوانەی بەردەم بەڕێز دادوەری لێکۆلینەوە کرا بەپێی بڕیاری دادگا خاونەکەی بەندکرا.
ڕاگەیاندنی قایمقامیەتی قەزای ناوەندیی هەولێر
2020.11.1
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.