Erbil 38°C ھەینی 04 تشرینی یەکەم 18:28

باندێکی دزینی ماتۆڕسکیل له‌ چه‌مچه‌ماڵ دەستگیرکران

کوردستان TV
100%

لیژنەی ئەمنی قەزای چەمچەماڵ له‌ ڕاگه‌ێندراوێكدا ڕایگه‌یاند: هێزەکانی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی لە چەمچەماڵ باندێکی سێ کەسییان دەستگیرکرد کە دوانیان دانیشتوی ناحیەی شۆڕش و کەسێکیشیان خەڵکی دوز خورماتووه‌ .

ڕاشیگه‌یاند: ئەم باندە بە فەرمانی دادوەر و بە تۆمەتی دزینی ماتۆڕسکیل دەستگیر کراون و دانیان بەتاوانەکەیاندا ناوە و پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان لەبنکەی پۆلیسی چەمچەماڵ بۆ کراوەتەوە .

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه‌ كه‌ ئەو کەسانە دوانیان تەمەنی ٢١ ساڵ و کەسێکیشیان تەمەنی ٢٢ ساڵە و چەند سکاڵایەکی تریان لەسەرە .

لیژنەی ئەمنی قەزای چەمچەماڵ له‌ ڕاگه‌ێندراوه‌كه‌دا ده‌شڵێت: وێڕای دەستخۆشیمان بۆ هێزە ئەمنیەکانی سنوری قەزای چەمچەماڵ داوا لەهاوڵاتیان دەکەین زیاتر هاوکاری هێزە ئەمنیەکان بن بە پێدانی زانیاری لەکاتی هەر دیاردەیەکی دزێو و ناشارستانیدا .

ڕاگەیەنراوی لیژنەی ئەمنی قەزای چەمچەماڵ

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.