Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 18:21

پرسەنامەی دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی بۆ کۆچی دوایی شاعیری ناسراوی کوردستان "جەلال مەلەکشا"

کوردستان TV
100%

له‌ پرسه‌نامه‌یه‌كدا ده‌زگای ڕۆشنبیری و ڕاگه‌یاندنی پارتی ڕایگه‌یاند: "بەداخ و پەژارەیەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی شاعیری ناسراوی گەلەكەمان(جەلال مەلەكشا) مان بیست، بەو بۆنە خەمناكەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکار و ھاوڕێیانی خوالێخۆشبوو و سەرجەم شیعردۆست و رۆشنبیرانی کوردستان دەکەین و ھاوبەشی خەمیانین.

خوالێخۆشبوو(جەلال مەلەكشا)شاعیرێكی ناودار و نیشتیمانپەروەری گەلەكەمان بوو لە رۆژهەڵاتی كوردستان، لەتەمەنێكی زووەوە دەستی بە نووسینی شیعر و چیرۆك و پەخشان كردووە و، لە بواری بزاڤی رۆشنبیریی و ئەدەبیدا رۆڵێكی دیاروكارا ھەبوو و، ناوێكی بەرچاو و ناسراو بوو لە رۆژنامە و گۆڤارەكاندا.

خوالێخۆشبوو، خاوەنی چەندین بەرهەمی ئەدەبی و رۆشنبیرییە و،  جێدەستی لەو بوارانەدا دیار و بەرچاو بوو، ئومێدەوارین هاوسۆزیی و هاوخەمیی نووسەران و رۆشنبیران ببێتە مایەی دڵنەوایی و سەبووری خانەوادەی بەڕێزیان و هەموو لایەك.

 جارێكی دیكە پرسە و سەرەخۆشی خۆمات دووپات دەكەینەوە و لەخودای گەورە داواكارین سەبووری بەهەموو لایەك ببەخشێت وگیانی كۆچكردوویش بە بەهەشتی بەرین شاد بكات.."

 انا للە وانا الیە راجعون

دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی

پارتی دیموكراتی كوردستان
١ـی١١ـی٢٠٢٠

هه‌واڵ و چالاكییه‌كانی پ.د.ك

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.