وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر رایگەیاند، بەهۆی پێكدادانی ئۆتۆمبێلێكی فریاكەوتن و هۆندایەكی تۆكسۆن 7 كەس برینداربوون.
فازل حاجی، وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر رایگەیاند: کاتژمێر4ی سەرلەئێوارەی ئەمرۆ لەسەر شەقامی 60 مەتری لەچوارریانی سێتاقان پێکدادانێک روویدا لەنێوان ئەمبولانسێک و هیۆندایەکی تۆکسۆنی تایبەت و لەئەنجامی رووداوەکە حهوت کەس برینداربوون بەزامی هەمەجۆر کە بەشی زۆری بریندارەکانیش شوفێرو سەرنشینی هیۆندایەکەبوون.
وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر گوتیشی: لە ئەنجامی لێكۆڵینەوە شۆفێری ئەمبولانسەكە 100٪ بە هۆكاری كەمتەرخەمی رووداوەكە دانرا.
وەئێمە لێرەوە رێنمایی شوفێرانی ئەمبولانس دەکەین کەوا لەکاتێک کەنەخۆشێکی باری لەناکاوو تەندروستی خراپ بگوازنەوە بۆیان هەیە بەئاگادارکەرەوە پۆلیسی سەر ترافیکەکان ئاگاداربکەنەوە بۆ ئەوەی کاری پێویست، بکەن بۆ تێپەرینیان وەیارمەتیدانیان و لەخۆیانەوە لەچرای سوور نەدەن، چونکە لەو حاڵەتانە لەوانەیە تووشی رووداوی هاوشێوە ببنەوە و بەلایەنی خەتاباریش دادەنرێن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.