بەڕێوەبەری ئاماری ھەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، بڕیارە لە كۆتایی ساڵی داھاتوودا پرۆسەی سەرژمێریی گشتی ئەنجام بدرێت، بۆ ئەو مەبەستەش ئامادەكارییەكان دەستیان پێكردووە و بڕیاریشە بۆ ئەو مەبەستە شاندێكی حكوومەتی عێراق سەردانی ھەرێم بكات.
سیروان محەمەد، به ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگهیاند بڕیار وایە كۆتایی ساڵی داھاتوو پرۆسەی سەرژمێریی گشتی لە ھەرێمی كوردستان ئەنجام بدرێت و بڕیاریشە شاندێكی حكوومەتی عێراق سەردانی ھەرێم بكات، بۆ ئەوەی ھەندێك شتی تەكنیكی ھەیە و سەرەتایین پێویستە لەسەری بگەینە رێككەوتن، كە فۆڕمی سەرژمێری چۆن رێك خراوە و ژێرخانی ئەلیكترۆنی ھاوشێوەی عێراق ھەبێت، كە ھەر لە ئێستاوە كاری لەسەر بكەین و ئامادەكارییەكانیش بۆ ئەو مەبەستە دەستیان پێكردووە، بەڵام ئەوەی گرنگە، بودجە لەلایەن حكوومەتی عێراقەوە تەرخان بكرێت".
ئاماژه بهوهش دهكات كه لە ھەرێمی كوردستان لیژنەیەكی تایبەت دروست كراوە و گفتوگۆ لەبارەی ناوچە كوردستانییەكان لەگەڵ بەغدا دەكات و ئەو پرسە یەكلا دەكەنەوە، كە ئەو پرۆسەیە لەو ناوچانەدا چۆن ئەنجام بدرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.