ئەمڕۆ دووشەممە 2020/11/2 کاتژمێر 11:00 بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت ، ڕێوڕەسمی دانانی بەردی بناغەی پڕۆژەی بە بازاڕکردنی گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستان لە پارێزگای هەولێر بەڕێوە دەچێت .
بە بازاڕکردنی گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستان ، پڕۆژەیەکی ستراتیجی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستانە لە بواری کشتوکاڵ بە ئاراستەی دابینکردنی ئاسایشی خۆراک. لە چوارچێوەی پڕۆژەکەدا، ساڵانە پێنجسەد هەزار تەنی گەنمی جووتیاران وەردەگیرێت و بۆ ئەم مەبەستەش، چەندین سایلۆ و کارگەی تایبەت لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان دروست دەکرێن و بەم هۆیەوە، هەزاران هەلی کار بۆ دەرچووانی کۆلێجی کشتوکاڵ دەرەخسێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.