شەوی رابردوو لە گەڕەکی عەدالەی شاری هەولێر رووبەڕووبوونەوە لەنێوان هێزەکانی پۆلیسی هه‌ولێر و تۆمەتبارێک روودەدات
به‌پێی زانیارییه‌كان له‌و رووبه‌روبونه‌وه‌یه‌دا پۆلیسێك شه‌هید ده‌بێت و به‌رێوه‌به‌ری پۆلیسی ناو شاری هه‌ولێر و ژماره‌یه‌ك پۆلیسیش بریندار ده‌بن
رووداوه‌كه كاتژمێر 12ى شه‌وی رابردوو له‌گه‌ره‌كی ئاماژه پێدراو ڕووی داوه ، له‌و رووبه‌رووبونه‌وه‌یه‌شدا لەکاتی ئەرکدا بەڕێوەبەری پۆلیسی ناوشاری هەولێر له‌گه‌ڵ چوار پۆلیسی دیكه بریندار ده‌بن و پۆلیسێكیش كه‌كوڕی به‌رێوه‌به‌ری پۆلیسی ناو شاره له‌رووداوه‌كه‌دا بریندار ده‌بێت و به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه گیان له‌ده‌ستده‌دات
به‌پێی زانیارییه‌كان تۆمه‌تباره‌كه بەپێی ماددەی 405 لە یاسای سزادانی عێراق فه‌رمانی ده‌ستگیر كردنى هه‌بووه و له‌كاتی چونى هێزه‌كانی پۆلیسیش بۆ ده‌ستگیر كردنى رووبه‌رووی ئه‌و هێزه بووه‌ته‌وه و ده‌مانچه‌ى ده‌رهێناوه و ته‌قه‌ی كردووه
تۆمه‌تبار دوای رووداوه‌كه‌ش خۆی ڕاده‌ست نه‌كردووه و ڕایكردووه
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.