له بوارى سه‌ربازییدا تاكتیكى سه‌ربازیى له‌لایه‌ن یه‌كه‌یه‌كى سه‌ربازییه‌وه پیاده‌ده‌كرێ كه ژماره‌كه‌ى له فیرقه‌یه‌ك تێپه‌ڕ نا‌كات به‌مه‌به‌ستى ئه‌نجامدانى ئه‌ركێكى دیاریكراو و جێبه‌جێكردنى ئامانجێك یان پێشڕه‌وییه‌كى دیاریكراو.
هه‌ندێ جار هه‌ردوو چه‌مكى تاكتیك و ستراتیج تێكه‌ڵ به‌یه‌كتر ده‌كرێن، له‌كاتێكدا تاكتیك ئه‌و شێوازه راسته‌قینه‌یه كه بۆ جێبه‌جێكردنى ئامانجێكى دیاریكراو به‌كار دێ، كه‌چى ستراتیج بریتییه له پلانى هه‌ڵمه‌تى گشتگیر كه پشت به شێوازى به‌كارخستنى ئاڵۆز ده‌به‌ستێ.
تاكتیكى سه‌ربازیى، بریتییه له هونه‌ر و زانستى هاوئاهه‌نگ كردنى هێزه سه‌ربازییه‌كان و شێوازى به‌كارهێنانى چه‌ك، یان هاوئاهه‌نگ كردنى هه‌موو یه‌كه سه‌ربازییه‌كان بۆ رووبه‌ڕووبووه‌نه‌وه و به‌زاندنى دوژمن له جه‌نگدا، گۆڕانكارییه‌كانیش له فه‌لسه‌فه و شێوازى شه‌ڕكردندا به تێپه‌ڕبوونى كات، كار ده‌كه‌نه سه‌ر گۆڕینى تاكتیكه سه‌ربازییه‌كان.
ژێده‌ر/ Kurdistan CT
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.