وەزارەتی نەوتی عێراق رایدهگهێنێت لە مانگی تشرینی یەکەمی رابردوودا، ٨٩ ملیۆن و ١٥٣ ھەزار و ٨٩٩ بەرمیل نەوت ھەناردەکراوە کە کۆی گشتیی داھاتەکەی، سێ ملیار و ٤٣٠ی ملیۆن دۆلار بووە
وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند کە کۆی گشتیی داھاتی نەوتی ھەناردەکراو لە مانگی تشرینی یەکەمی رابردوودا، گەیشتووەتە سێ ملیار و ٤٣٠ی ملیۆن دۆلار.
وەزارەتی نەوتی عێراق لە راگەیەندراوێکدا پشت بەستن بە ئاماری کۆتایی کۆمپانیای بە بازاڕکردنی نەوتی عێراق (SOMO)، کۆی گشتیی داھاتی نەوتی ھەناردەکراو بۆ مانگی تشرینی یەکەمی رابردووی، بڵاوکردەوە.
بەپێی راگەیەندراوەکە کۆی گشتیی بڕی نەوتی ھەناردەکراو لە مانگی تشرینی یەکەمی رابردوودا، گەیشتووەتە ٨٩ ملیۆن و ١٥٣ ھەزار و ٨٩٩ بەرمیل کە داھاتەکەی سێ ملیار و ٤٣٠ی ملیۆن دۆلار بووە.
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەیشدراوە کە تێکڕای ھەناردەکردنی نەوت، رۆژانە لە مانگی تشرینی یەکەمی رابردوودا، دوو ملیۆن و ٨٧٦ ھەزار بەرمیل بووە.
باس لەوەشکراوە کە لە مانگی تشرینی یەکەمی رابردوودا، یەک بەرمیل نەوت بە ٣٨ دۆلار و ٤٨ سەنت فرۆشراوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.