Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 16:19

ژمارەی ئەو کەسانەی لە بوومەلەرزەکەی ئیزمیردا گیانیان لەدەستداوە بەرزبووەوە بۆ 79 کەس

کوردستان TV
100%

سەرۆکایەتی ئیدارەی کارەسات و باری لەناکاو (ئافاد)ی سەربە وەزارەتی ناوخۆی تورکیا، بڵاویکردەوە کە ژمارەی ئەو کەسانەی لە بوومەلەرزەکەی ئیزمیردا گیانیان لەدەستداوە بەرزبووەتەوە بۆ ٧٩ کەس.

لە راگەیەندراوێکدا کە لە لایەن ئافادەوە بڵاوکراوەتەوە، ئاماژەی بەوە کراوە کە ژمارەی ئەو کەسانەی لە بوومەلەرزەکەدا گیانیان لەدەستداوە گەیشتووەتە ٧٩ کەس، ژمارەی بریندارانیش بەرزبووەتەوە بۆ ٩٦٢ کەس.

لە راگەیەندراوەکەدا باس لەوە کراوە کە ٧٤٣ کەس لە بریندارەکان لە دوای وەرگرتنی چارەسەر نەخۆشخانەیان جێهێشتووە، ٢١٩ کەسەکەی دیکەیان چارەسەرکردنیان درێژەی هەیە. هەروەها لە هەشت بینادا کارەکانی گەڕان و رزگارکردن درێژەی هەیە.

هاوکات لە راگەیەندراوەکەدا باس لەوە کراوە کە دوای بوومەلەرزەکە هەزار و ١٢٠ پاشلەرزە روویانداوە کە ٤٣یان گوڕەکەیان چوار پلە بووە.

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.