ژمارەی تووشبووان بە پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) کە لە شاری وهان سەربە ویلایەتی هوبی رۆژهەڵاتی چین سەری هەڵدا و بە جیهاندا بڵاوبوویەوە، ٤٦ ملیۆن و ٨٢٣ هەزار کەسی تێپەڕاند.
بەپێی ماڵپەرى "Worldometer" كه زانیارییەکانی پشت به ئاماره‌كانى په‌تای ڤايرۆسى كۆرۆنای نوێ ده‌به‌ستێت لە جیهاندا، یەک ملیۆن و ٢٠٥ هه‌زار و ٣٢١ كه‌س له‌سه‌رانسه‌ری جیهاندا به‌هۆی په‌تاكه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
لە کاتێکدا ژمارەى تووشبووانی په‌تاكه له جیهان گه‌یشتووه‌ته، ٤٦ ملیۆن و ٨٢٣ هه‌زار و ٥٧٠ كه‌س، ٣٣ ملیۆن و ٧٥٦ هەزار و ٩٥٩ تووشبووی پەتاکە چاکبوونەتەوە و ١١ ملیۆن و ٨٦١ هەزار و ٢٩٠ کەسیش لەئێستادا هەڵگری ڤایرۆسەکەن و چارەسەر وەردەگرن.
ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئه‌مریكا، زۆرترین ژمارەی تووشبوون و گیانلەدەستدانی بەهۆی په‌تاکە تۆمارکردووە كه تا ئێستا، نۆ ملیۆن و ٤٧٣ هه‌زار و ٩١١ حاڵه‌تی تووشبوون و ٢٣٦ هەزار و ٤٧١ حاڵەتی گیانلەدەستدانی بەو پەتایە تۆمارکردووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.