لە هەنگاوێکی گرنگ و تایبەت و وەک خزمەتێک بۆ مێژووی ئەم رێکخراوەو ئاوەڕدانەوەیەک بۆ خزمەت و خەباتی زانایانی ئایینی کتێبێک بەناونیشانی (پەنجا ساڵەی تەمەن- یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان- مێژوویەک لە خزمەت و شانازی) بڵاو دەکاتەوە.
ئەم کتێبە هه‌ڵوه‌سته‌یه‌كی تایبه‌تی له‌سەر مێژووی په‌نجا ساڵه‌ی دامه‌زراندنی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان کردووەو، به‌شێكی سه‌رگوزشته‌و وێستگه‌كانی ئهزموونو ته‌مه‌نی ئەو رێکخراوەی كۆکردۆتەوەو یادەوەری و خزمەت و کاراکتەرە دیار‌و خەمخۆرەکانی ناو یەکێتی زانایانی بەرچاو خستووە.
ئامانج لەم کتێبە زیندوو هێشتنه‌وه‌ی مێژووه شكۆدارەکەی زانایانە وه‌ك به‌شێكی توراس‌و بزاڤی ئایینی‌و نه‌ته‌وه‌یی، هه‌میش بۆ خزمه‌تی زیاتری ئۆرگانی كاری رێكخراوه‌یی‌و پیشهییە له‌قۆناغی هاوچهرخو ئه‌ركی ئێستا‌و ئاینده، لەو نێوەدا دەکرێ بە نۆبه‌ره‌ی مێژوو و په‌راوێزی په‌نجا ساڵه‌ی دامه‌زراندنی یه‌كێتی زانایان دابندرێت.
ئه‌م به‌رهه‌مه له‌سه‌ر هه‌ر سێ ره‌هه‌ندی (دهستكهوتو یادهوهریو نه‌خشه‌رێگا) خۆی ده‌بینێته‌وه، کە ئه‌زمونێكی پڕ بایهخو خه‌رمانێكی گه‌وره‌و میراتێكی ئێجگار گرنگه‌و تێیدا ههڵوێستو دڵسۆزی زانایانی ئیسلام له مه‌یدانی خهباتو خزمه‌تی ئایینی‌و نهتهوهییو نیشتمانی خراوەتە ڕوو.
شایەنی باسە لەم کتێبە کۆمەڵێک دیکۆمێنتی مێژوویی و وێنەی تایبەت و بابەت و یادەوەری بڵاو کراوەتەوەو بەپێی توانا هاوسەنگی لە سنوور‌و جۆر‌و ناوەرۆک تێدا رەچاو کراوە.
بۆ داگرتنی کتێبەکە بە شێوەی PDF دەتوانن لەسەر ئەم لینکەی خوارەوە کلیک بکەن:
http://www.zanayan.org/book_pro.php?id=224&scheme=
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.