عەمید ئەسعەد مەلاكەریم گوتەبێژی ھاتوچۆی ھەرێمی كوردستان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند، بڕیارە لە سەرەتای مانگی داھاتوودا گۆڕانكاری بەسەر شێوازی مۆڵەتی شوفێریدا بێت و بە دوو قۆناغ گۆڕانكارییەكە ئەنجام دەدرێت، قۆناغی یەكەم لە سەرەتای مانگی داھاتوودا جێبەجێ دەكرێت، كە شوفێر لە رێگەی نووسینگەكانی مەشقەوە فێری شوفێری دەكرێن و دواتر لە رێگەی فۆڕمێكەوە داوای دەرھێنانی مۆڵەتی شوفێری لە ھاتوچۆ دەكەن.
دەشڵێت، لە قۆناغی دووەمدا شێوازی دەرھێنانی مۆڵەتی شوفێری لە سەرتاسەری ھەرێمی كوردستان یەك دەخرێت و بە شێوازێكی نێودەوڵەتی و ستاندارد مۆڵەت بە ھەر كەسێك دەدرێت ببێتە شوفێر و سیستەمی پێشوو جێبەجێ ناكرێت.
لەبارەی بەكوردیكردنی مۆڵەتی شوفێری، عەمید ئەسعەد مەلاكەریم ئاماژه بهوه دهكات كه ئێستا لە چەند بەڕێوەبەرایەتییەك بە كوردی لەسەر مۆڵەتی شوفێری نووسراوە و ئەوانەیشی ماون لە قۆناغی داھاتوودا ھەموو مۆڵەتەكان دەكرێن بە كوردی و پڕۆژەكە بە تەواوەتی جێبەجێ دەكرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.