وەزارەتی تەندروستی هه‌رێمی كوردستان ئامارێكی تایبەت بە توشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنای لە چوار مانگی رابردوودا لە هەرێم بڵاوكردەوە
ته‌ندروستى هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌ێنێت لە مانگی تەمموزدا رێژەی توشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا 11.3% بووە كە ژمارەی توشبوون لەو مانگەدا حەوت هەزار و 86 كەس بووە.
ئاماژەی بەوەش ده‌كات كه لە مانگی ئابدا رێژەكە بەرزبووەتەوە بۆ 13.6%، پاشان لە مانگی ئەیلولدا رێژەكە بۆ 12.2% دابەزیوە.
هه‌روه‌ها له‌به‌شێكی دیكه‌ى راگه‌یاندراوه‌كه‌دا هاتووه لە مانگی رابردوودا، رێژەی توشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە هەرێم بۆ 14.9% بەرزبووەتەوە، كە ژمارەی توشبوون لەو مانگەدا 23 هەزار و 141 كەس بووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.