ڕاگهیاندنی قائیمقامیهتی سلێمانی بلاَوي كردةوة كة بەمەبەستی ئاگاداربوون لە چۆنێتی بەرێوەچوونی کارەکانی پرۆژەی سەوزکردنی چیای گۆیژە، ئاوات محەمەد- قائیمقامی سلێمانی لەگەڵ لیژنەی باڵای پرۆژەکە و نوێنەری کۆمپانیاکانی (ئاسیاسێڵ، قەیوان، تانوپۆ، ماس، ڕێکخراوی CDO)کۆبووەوە.
قائیمقامی سلێمانی ڕایگەیاند: سوپاسی سەرجەم کۆمپانیاکانی بەشدار لەسەوزکردنی چیای گۆیژەو ڕێکخراوی CDO دەکەم کەبەشێوەیەکی باش کارەکانیان بەرەوپێشچوەو لەئێستادا چاوەڕوانی بارانبارین دەکەن بۆ ڕواندنی نەمامەکانیان.
لەکۆبونەوەکەدا قائیمقامی سلێمانی جەختی لەوەکردەوە کەپێویستە ھەماھەنگی تەواو ھەبێت لەنێوان کۆمپانیاکاندا لەدانانی سیستمێکی ئاودێری ھاوبەش و دروستکردنی خەزانێکی گەورەی ھاوبەش لەنێوان کۆمپانیاکاندا،ھەروەھا ئەونەمامانە کەکۆمپانیاکان لەڕوبەری دیاری کراوی خۆیاندا دەیڕوێنن لەچۆنیەتی و چەندێتی و شوێنی ڕواندنی نەمامەکە ھەماھەنگی تەواویان ھەبێت تابتوانین بەھەموو لایەک تابلۆیەکی جوان لەسەر شاخی گۆیژە بنەخشێنن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.