پێش نیوه‌رۆی ئه‌مرۆ دووشه‌ممه 2ى 11 ى 2020 بەردی بناغەی پڕۆژەی بەبازاڕکردنی گەنمی جووتیاران لەلایەن مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دانرا کە پڕۆژەیەکی ستراتیژیی گرنگه و گه‌وره‌ترین سایلۆیه له‌سه‌ر ئاستی عێراق بە ئاراستەی دابینکردنی ئاسایشی خۆراک.
دەقی گوتارەکەی سەرۆکی حکومەتی هه‌رێمی كوردستان:
به‌ناوی خوای گه‌وره و میهره‌بان
زۆر به‌خێربێن... خۆشحاڵم كه ئه‌م ده‌رفه‌ته ره‌خسا جارێكی دیكه له خزمه‌تی ئێوه‌دا بین.
له ناوه‌ڕاستی سه‌ده‌ی رابردوو، له ئه‌شكه‌وتی شانه‌ده‌ر، له ناوچه‌ی بارزان، ئێسك و پرووسكی مرۆڤی نیانده‌رتاڵ دۆزرایه‌وه، كه 50 هه‌زار ساڵ پێش ئێستا ده‌ژیان، ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنجه له‌گه‌ڵ ئه‌و ئێسك و پرووسكانهدا، گه‌نم و گژوگیا دۆزراونه‌ته‌وه، كه نیشانه‌ی په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆی ئه‌و مرۆڤە له‌گه‌ڵ كشتوكاڵ بووه له‌و سه‌رده‌مەدا، دوای ئه‌وه ده‌زانین گوندی چه‌رموو له كوردستان به یه‌كێك له كۆنترین گونده‌كانی جیهان ده‌ناسرێت، به‌وه‌ی دانیشتووانی ئه‌و گونده كشتوكاڵیان كردووه. كه‌واته په‌یوه‌ندیی خه‌ڵكی كوردستان و ئه‌م ده‌ڤه‌ره، له‌گه‌ڵ كشتوكاڵ په‌یوه‌ندییه‌كی مێژووییه، به‌ڵام به‌داخه‌وه به درێژایی مێژوو و به‌تایبه‌تی له سه‌ده‌ی رابردوودا تاوەكو ئێستا، وه‌كو پێویست نه‌توانراوه سوود له به‌رهه‌مه كشتوكاڵییه‌كانی كوردستان وه‌ربگیرێت.
ئێمه، له‌م كابینه‌یەدا هه‌وڵی جدیمان داوه بۆ ئه‌وه‌ی داهاته‌كانی كوردستان ههمهجۆر بكرێت و گرنگییه‌كی تایبه‌ت به كه‌رتی كشتوكاڵی بده‌ین. زۆر خۆشحاڵم ئه‌مڕۆ ئێمه لێره له دروستكردنی ئه‌و كارگه و كۆگایانه به‌شدارده‌بین و به‌ردی بناغه‌یان بۆ داده‌نێن، كه وه‌كو پڕۆژه‌ی به‌بازاڕكردنی گه‌نمی جووتیارانی هه‌رێمی كوردستان ناسراوه. ته‌نیا له پارێزگای هه‌ولێریش نابێت، له شوێن و پارێزگاكانی دیكه‌ش ئه‌م پڕۆژانه به‌رده‌وام ده‌بن.
ئێمه، ئه‌گه‌ر بیرمان بێته‌وه؛ له سه‌ده‌ی رابردوودا تاوەکو ئه‌م دواییه‌ش، كوردستان به‌داخه‌وه دوای ئه‌وه‌ی كه ئه‌نفالكرا و كیمیاباران كرا، به‌شێكی زۆری زه‌ویوزاری جووتیارانیش وێران كرا و سووتێنرا، خه‌ڵكی گوند و دێهاتهكانیشمان، ناچاركران شوێنه‌كانی خۆیان جێبهێڵن، گونده‌كانیان خاپوور كران و له كامپه زۆره‌ملێكاندا جێگیر كران، ئه‌وه‌ش وایكرد به‌رهه‌مه كشتوكاڵییه‌كان كوردستان به‌داخه‌وه زه‌ره‌ر و زیانێكی یه‌كجار زۆریان پێبكه‌وێت.
ئێستا ئێمه ده‌مانه‌وێت ئه‌وه پێچه‌وانه بكه‌ینه‌وه، خه‌ڵكی كوردستان له‌جیاتی ئه‌وه‌ی چاوی له مووچه بێت و چاوی له‌وه بێت به‌خێوبكرێت، خۆی ببێت به به‌رهه‌مهێنه‌ر و ته‌نیا به‌كارهێنه‌ر نه‌بێت، ئه‌م جۆره پرۆژانه وا ده‌كه‌ن نه‌ك ته‌نیا یارمه‌تی خۆیان بده‌ن، به‌ڵكو یارمه‌تی هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان بده‌ن. كوردستان ئه‌وه‌نده ده‌وڵه‌مه‌نده، كه نه‌ك ته‌نیا ده‌توانێت ئاسایشی خۆراكی خۆی دابین بكات، به‌ڵكو ببێته سه‌به‌ته‌ی خۆراك بۆ عێراق و ناوچه‌كه‌ش، له‌به‌رئه‌وه من ئه‌م پرۆژه‌یه به پرۆژه‌یه‌كی زۆر گرنگ ده‌زانم، ده‌ستخۆشی له كۆمپانیای خۆشناو دەکەم، كه جێبه‌جێكاری ئه‌م پرۆژهیهیە، ده‌ستخۆشی له وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ ده‌كه‌م، كه ئه‌م پرۆژه‌یان ئاماده‌كردووه.
هیوادارم به‌رده‌وام بین له‌وه‌ی بتوانین ئه‌م جۆره پرۆژانه بۆ به‌هێزكردنی ژێرخانی ئابووری دروست بكه‌ین و به‌رده‌وام بین، هه‌روه‌ك پێشتریش به‌ڵێنمانداوه، ئه‌ركی سه‌ره‌كیی ئه‌م كابینه‌یه؛ به‌هێزكردنی ژێرخانی ئابووریی كوردستانه.
خۆشه‌ویستان.. من ده‌مه‌وێ جارێكی دیكه، به‌بیر ئێوه‌ی به‌ڕێز و خۆشه‌ویست بهێنمه‌وه، له جاری پێشوودا كه قسه‌م كرد، داوام له هه‌مووتان كرد، بۆ ئه‌وه‌ی خۆتان بپارێزن و پابه‌ند بن، له‌به‌رئه‌وه‌ی په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنا، به‌شێوه‌یه‌كی خێرا و مه‌ترسیدار بڵاوده‌بێته‌وه. به‌داخه‌وه ده‌بینین له‌و كاته‌دا تاوەكو ئێستا چه‌ندین كه‌س ئازیزانی خۆیان له‌ده‌ستداوه، كه‌سوكاری خۆیان له‌ده‌ستداوه، زۆر خه‌ڵكیش ژیانیان له‌مه‌ترسیدایه، تكاتان لێده‌كه‌م، ئه‌وه‌ی ئێمه داواتان لێدهکەین بۆ پاراستنی خۆتانه، خۆپارێزیی ئێوه بۆ سه‌لامه‌تی خۆتان و كه‌سوكاری خۆتانه، داواتان لێده‌كه‌م ئێستا به‌ره‌و وه‌رزی زستان و سه‌رما ده‌ڕۆین، بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م په‌تایه ره‌نگه خێراتر بێت، جارێكی دیكه داواتان لێده‌كه‌م، ئه‌و مه‌ترسییه زۆر به جدی وه‌ربگرن، خۆتان بپارێزن و، كه‌سوكارتان بپارێزن، بۆ ئه‌وه‌ی به ته‌ندروستییه‌كی باش بتوانین ئه‌م جۆره پرۆژانه دروست بكه‌ین و به‌رده‌وام بین له ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی كوردستانی خۆشه‌ویستمان و به‌هێزكردنی ژێرخانی ئابوورییه‌كی به‌هێز بۆ وڵاته‌كه‌مان.
من، جارێكی دیكه ده‌ستخۆشی له هه‌مووتان ده‌كه‌م، سوپاسی هه‌مووتان ده‌كه‌م و هیوای سه‌ركه‌وتنیش بۆ كۆمپانیای جێبه‌جێكار و به‌تایبه‌تیش هیوای سه‌ركه‌وتن و ژیانێكی خۆشتر بۆ هه‌موو جووتیاره خۆشه‌ویسته‌كانی كوردستان ده‌خوازم.
هه‌ر سه‌ركه‌وتوو بن.
سوپاستان ده‌كه‌م.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.