له‌راگه‌یاندراوێكدا به‌رێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسی هه‌ولێر شه‌هید بوونى كارمه‌ندێكی پۆلیسی سه‌ر به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه راگه‌یاند
پۆلیسی هه‌ولێر له‌راگه‌یاندراوێكدا پرسه و سه‌ره‌خۆشی به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌یان ئاراسته‌ى عەقید عیزه‌دین نه‌جمه‌دین به‌رێوه‌به‌ری پۆلیسی ناوشاری هه‌ولێر - رۆژئاوا ده‌كات
پۆلیسی هه‌ولێر رایده‌گه‌ێنێت شه‌وی رابردوو لە گەڕەكی راستیی نوێ لە رووداوێكی نەخوازراودا لە كاتی ئەرك و جێبەجێكردنی فەرمانی دەستگیركردنی تۆمەتبارێك، تەقە لە تیمەكانی پۆلیس كرا و بووە ھۆی برینداربوونی عەقید عیزه‌دین نه‌جمه‌دین به‌رێوه‌به‌ری پۆلیسی ناوشاری هه‌ولێر - رۆژئاوا و شەھیدبوونی كارمەندی پۆلیس (پەیوەند عیزه‌دین كوڕی به‌ڕێزیان
هەروەها پۆلیس رایگه‌یاندووه كه‌هه‌ر له رووداوه‌كه‌دا چه‌ند پۆلیسێكی دیكه برینداربوون
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.