سوپای عێراق و حەشدی شەعبی ئۆپەراسیۆنێكیان بە ئامانجی دەستەبەركردنی ئاسایش و راوەدوونانی داعش لە سنووری پارێزگای ئەنبار رۆژئاوای عێراق دەست پێكرد.
سوپای عێراق و حەشدی شەعبی ئۆپەراسیۆنێكیان بە ئامانجی دەستەبەركردنی ئاسایش و راوەدوونانی داعش لە سنووری پارێزگای ئەنبار رۆژئاوای عێراق دەست پێكرد.
لەمبارەیەوە دەستەی راگەیاندنی حەشدی شەعبی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی تویتەر بڵاوی كردەوە كە هێزەكانی لیوای دوو و حەوت سەربە حەشدی شەعبی لەگەڵ سوپای عێراق، ئۆپەراسیۆنێكیان لە رۆژهەڵاتی ئەنبار دەست پێكردووە.
راشیگەیاندووە كە ئەو ئۆپەراسیۆنە، بە ئامانجی دەستەبەركردنی ئاسایش و راوەدوونانی داعش لە ناوچەكانی رۆژهەڵاتی ئەنبار دەستی پێكردووە.
سەرەڕای ئەوەی ھێزەكانی عێراق داعش-یان لە ناوچەكان شكستپێهێناوە و شارەكانیان ئازادكردووە، بەڵام شانە نووستووەكانی رێكخراوەكە تا ئێستا بەردەوامن لەسەر ھێرشەكانیان بەتایبەت لە ناوچەكانی سەربە پارێزگاكانی نەینەوا، كەركووك، دیالە، سەڵاحەددین و ئەنبار.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.