Erbil 38°C ھەینی 04 تشرینی یەکەم 22:29

سلێمانی .... نرخی کارەبای موەلیدە بۆ مانگی ١٠ دیاریکرا

کوردستان TV
100%


نرخی ئەمپێرێ کارەبای موەلیدە ئەھلییەکان بۆ مانگی ١٠ (تشرینی یەکەم) لەنێوان (١٥٠٠ بۆ ٢٠٠٠) دیناردا دەبێت و بەرنامەی کارەباش بۆ مانگی یانزە (تشرینی دووەم) (٢٤) کاتژمێر دەبێت ھەرکاتێک کارەبای نشیمانی کوژایەوە ئەوان کارەبا دابین دەکەن.

ئەمڕۆ دووشەممە (٢٠٢٠.١١.٢) لیژنەی دیاریکردنی نرخی موەلیدە ئەھلییەکان لە دیوانی قایمقامیەتی ناوەندی سلێمانی کۆبوەوە، بۆ دیاری کردنی نرخی موەلیدە بۆ مانگی (١٠)، لە مانگی رابردوودا موەلیدە ئەھلییەکان لە نێوان (٣٥ بۆ ٥٥) کاتژمێر کاریان کردوە و  نرخی ئەمپێرێک لە نێوان (١٥٠٠ بۆ ٢٠٠٠) دەبێت، بەوپێیەش نرخی ئەمپێڕێک کارەبا لە گەڕەکێک بۆ گەڕەکێکی دیکە جیاواز دەبێت.

سەبارەت بەبەرنامەی کارکردنی موەلیدەکان بۆ مانگی  یانزە تشرینی (دووەم) ھەرکاتێک کارەبای نیشتمانی کوژایەوە پێویستە موەلیدە ئەھلییەکان کارەبا بۆ ھاوڵاتیان دابین بکەن، لەکۆبونەوەکەشدا ئەو خاڵە دوپاتکرایەوە، کە پێویستە دوای کوژانەوەی کارەبای نشتیمانی (١٠) خولەک زیاتر بەسەر کارپێکردنی موەلیدە تێنەپەڕێت، بەپێچەوانەوە، سەرپێچیکار روبەڕوی یاسا دەکرێتەوە.
 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.