بەڕێوەبەرایەتی گشتی دەستەی وەبەرھێنانی ھەولێر راگەیەندراوێكی لهبارهی قیستی پرۆژهكانی نیشتهجێبوون بڵاو كردهوه
لە راگەیەندراوەكەی بەڕێوەبەرایەتیهكهدا هاتووه ناكرێت ھیچ بڕە پارەیەك و قیستی مانگانە لە بەرامبەر كڕینی یەكەی نیشتەجێبوون لە پڕۆژەكان راستەوخۆ بدرێتە وەبەرھێنەر
راشیدهگهیهنن كه بەڵكو پێویستە لەو ژمارە بانكییە دابنرێت كە تایبەت بە پڕۆژەكان و لە ژێر چاودێری و سەرپەرشتی بەڕێوەبەرایەتی گشتی وەبەرھێنانی ھەولێر دەبێت، بە مەبەستی پاراستنی مافەكانیان و بەپێچەوانەوەكەی ناتوانن پارێزگاری لە مافەكیان بكرێت.
دارشتنهوهى ههواڵ - شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.