Erbil 38°C ھەینی 04 تشرینی یەکەم 22:29

بۆ له‌نزیکه‌وه‌ ئاگاداربوون له‌ ڕه‌وشی ته‌ندروستی و ڕێکاره‌کان و پلانی داهاتوو وه‌زیری ته‌ندروستی بانگهێشتی په‌رله‌مان ده‌کرێت

کوردستان TV
100%


لیژنه‌ی كاروباری ته‌ندروستی میوانداریی وه‌زیری ته‌ندروستی ده‌كات

به‌مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن له‌سه‌ر چه‌ند پرسێكی ته‌ندروستی، نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌مه‌ 2020/11/2، لیژنه‌ی كاروباری ته‌ندروستی و ژینگه‌و مافی به‌كاربه‌ر له‌په‌رله‌مانی كوردستان به‌سه‌رپه‌رشتیی د.سه‌باح زێباری سه‌رۆكی لیژنه‌و ئاماده‌بوونی جێگرى سه‌رۆكی لیژنه‌و بڕیارده‌رو ئه‌ندامان و ڕاوێژكارانی لیژنه‌كه‌‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجامدا.

لێژنه‌كه‌ راگه‌یاندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌ رایده‌گه‌یه‌نن كه‌ له‌سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه‌ گفتوگۆكرا له‌سه‌ر دۆخی ته‌ندروستیی هه‌رێمی كوردستان به‌گشتی و دواین پێشهاته‌كانی ڤایرۆسی كۆڕۆناو هه‌ڵكشانی ڕێژه‌ی تووشبووان و گیانله‌ده‌ستدان، دوای خستنه‌ڕووی سه‌رنج و بۆچوونه‌كان له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تیی لیژنه‌كه‌و ئه‌ندامانه‌وه‌ بڕیاردرا كه‌ له‌ئاینده‌یه‌كی نزیكدا میوانداریی وه‌زیری ته‌ندروستی بكرێت بۆ له‌نزیكه‌وه‌ ئاگاداربوون له‌ ڕه‌وشی ته‌ندروستی و ڕێكاره‌كانی خۆپارێزی و پلانی داهاتووی حکومەتی ھەرێم بۆ ڕیگه‌گرتن له‌زیادبوونی ڕێژه‌ی تووشبوون و گیانله‌ده‌ستدان به‌م ڤایرۆسە.

هه‌روه‌ها ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كه‌ن كه‌ له‌به‌شێكی تری كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له‌بابه‌تی ڕێنماییه‌كانی مۆڵه‌تی فه‌رمانبه‌ران كرا كه‌خاوه‌نی منداڵی نه‌خۆشن و نه‌خۆشییه‌كانیان درێژخایه‌نه‌و له‌ئێستادا گرفت بۆ به‌شێك له‌م فه‌رمانبه‌رانه‌ دروستبووه‌و بۆ له‌نزیكه‌وه‌ ئاگاداربوون، بڕیاردرا لیژنه‌یه‌كی لاوه‌كی سه‌ردانی وه‌زاره‌تی كاروكاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی بكات بۆ به‌دواداچوونى ئه‌و بابه‌ته‌ به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی و هه‌وڵبدرێت كه‌كارئاسانیی ته‌واو بكرێت بۆ ئه‌وه كه‌سانه‌ی ئه‌م ڕێنماییه‌ ده‌یانگرێته‌وه.‌


شوان عه‌زیز

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.