Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 15:53

لە عێراق 51 تووشبووی دیکە کۆرۆنا گیانیان لە دەستدا

کوردستان TV
100%

وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگه‌یاند: 3413 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوە و 2995 كەسیش چاكبوونەتەوە و 51 حاڵەتی مردنیش هەبووە.

ئه‌مڕۆ دوو شه‌ممه‌ 2020/11/2 وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: له‌ماوه‌ی بیست و چوار كاتژمێری رابردوودا 51 تووشبووی دیكه‌ی كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و 3413 تووشبووی دیكه‌ی كۆرۆناش له‌ سه‌رانسه‌ری عێراق تۆماركراون.

وه‌زاره‌ته‌كه‌ روونیشیكردووه‌ته‌وه‌ له‌ماوه‌ی شه‌ووڕۆژی رابردوودا‌ 2995 تووشبووی دیكه‌ كۆرۆنا له‌ عێراق چاكبوونه‌ته‌وه‌.

چوارسه‌د و چل و حه‌وت تووشبووی كۆرۆنا له‌ عێراق له‌ژێر چاودێری چڕی پزیشكیدان.

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق ئاشكراشیكردووه‌ كۆی گشتی مردووان به‌ كۆرۆنا گه‌یشتووه‌ته‌ 11017 كه‌س و كۆی گشتی تووشبووان بۆ 478701 تووشبوو به‌رزبووه‌ته‌وه‌.

كوردستان TV

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.