Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 16:32

دوای تێپەڕبوونی 65 کاتژمێر منداڵێکی سێ ساڵان بە برینداری رزگارکرا

کوردستان TV
100%

دوای نزیکەی 65 کاتژمێر لە روودانی بوومەلەرزەکەی ئیزمیر، كچێكی تەمەن سێ ساڵان لەژێر داروپەردووی رووخاوی باڵەخانەیەکدا بە برینداری دەرهێنرا.

ئەمڕۆ دووشەممە لە درێژەی کارەکانی گەڕان و رزگارکردندا، ئەلیف پەرینچەک کچێکی تەمەن سێ ساڵ دوای تێپەڕبوونی 65  کاتژمێر بەسەر روودانی بوومەلەرزەکەی تورکیا، لەژێر داروپەردووی باڵەخانەیەکدا بە برینداری هێنرایە دەرەوە.

بەمەش ژمارەی ئەو کەسانەی تاوەکو ئێستا لەژێر داروپەردووی باڵەخانەکاندا رزگارکراون گەیشتە 106 کەس.

رۆژی هه‌ینی رێككه‌وتی 30ی 10ی 2020 بومەلەرزەیەک بە گوڕی 6.6 پلەی رێختەر ئیزمیر و چەند ناوچەیەکی دەوروبەری هەژاند.

 

كوردستان TV

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.