Erbil 38°C شەممە 05 تشرینی یەکەم 00:25

پسپۆڕێکى بوارى ئابوورى رەتیدەکاتەوە عێراق کێشەى ئابوورى هەبێت

کوردستان TV
100%

پسپۆڕێکى بوارى ئابوورى رەتیدەکاتەوە عێراق کێشەى ئابوورى هەبێت بەڵکو کێشەکە لە بنەڕەتدا سیاسیە، چونکە عێراق خاوەن داهاتێکى زۆرە کەچى قەردەکانى ساڵ لەدواى ساڵ زیاتر دەبن.

نەسرەت سابیر خۆشناو، مامۆستاى زانکۆ و پسپۆڕى ئابوورى و کارگێڕى رایگەیاند: عێراق خاوەن داهاتێکى زۆرە کە لە رێگەى سامانى سروشتییەوە دەستى دەکەوێت و زیاتر لەسه‌دا نه‌وه‌دی سەرچاوەى داهاتى عێراق پشت بە نەوت دەبەستێ، بەمەش ساڵانە داهاتێکى باش دەگەڕێتەوە خەزێنەى دەوڵەت، بەڵام بەهۆى نەشارەزایى لە بەڕێوەبردن و ململانێى ناوخۆییەوە، ناتواندرێت تەنانەت مووچەى مانگانەى فەرمانبەرانیش دابین بکرێ.

راشیگەیاند: ململانێی پارتە سیاسییەکانى عێراق وای کردووە ئەو وڵاتە سەرەڕاى هەبوونى داهاتێکى زۆر، هەموو کات قەرزاربێت و ساڵانە قەرزەکانی عێراق زیاد دەکەن، بە جۆرێک تا ئێستا عێراق زیاتر لە سه‌د و بیست و پێنج ملیار دۆلار قەرزارە، ئەو قەرزەش ساڵانە زیادەی دەچێتە سەر بۆیە بەردەوام زیاد دەکات.

ئاماژەى بە ئەوەش کرد سیاسەت و ئابوورى دوو رووى دراوێکن بۆیە هەموو کات ململانێى سیاسى و ناکۆکى ناوخۆیى کاریگەریى راستەوخۆى دەبێ بۆ سەر دۆخى ئابووری وڵات، ئەگینا رەوشى ئابوورى وڵاتێکى تورکیا بە بەراود لەگەڵ عێراق زۆر خراپترە، بەهۆى زۆرى ژمارەى دانیشتووان، بەڵام بەهۆى جێگیرى دۆخى سیاسى ئەو وڵاتە، ئەوەندەى عێراق پەنا بۆ قەرز نابات.

كوردستان TV

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.