ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە هێرشێكی چەکدارایی کرایە سەر زانکۆی کابول لە پایتەختی ئەفغانستان و بەگوێرەی دواین ئامارەکان چل و یهك کەس لە هێرشەکەدا کوژراون و برینداربون.
وەزارەتی ناوخۆی ئەفغانستان لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاند: دوای بونی تەقەکردن و تەقینەوەیەکی بەهێز لە ئەنجامی هێرشێکی چەکداری لە نزیک زانکۆی کابول، هێزێکی زۆری ئەمنی رەوانەی شوێنەکە کراوە.
بەگوێرەی ئامارە سەرەتاییەکان لە هێرشەکەی ئەمڕۆدا کە ژمارەیەک خوێندکاری زانکۆکەی بە ئامانج گرتوە زیاتر لە نۆزده و پێنج کەس کوژراون و بیست و دوو كهسی دیكهش برینداربوون.
هەفتەی رابردوش هێرشێکی چەکداری ناوەندێکی زانستی لە کابولی پایتەخت کردە ئامانج و بەهۆیەوە ده کەس کوژران، دواتریش رێکخراوی داعش بەرپرسیاریەتی خۆی لە هێرشەکە راگەیاند.
دۆخی ئەمنی ئەفغانستان به تهواوی تێك چووه ئهمه بۆ بوونی چەندین گروپی چەکداری کە لەلایەن وڵاتانی دەرەوە پشتیوانیان دەکرێت، هەروەها بەهۆی بوونی رێکخراوی تاڵیبان و فراوانبونی رۆڵی داعش لە چەند مانگی رابردودا دهگهڕێتهوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.