Erbil 38°C شەممە 05 تشرینی یەکەم 00:11

فەرەنسا باری نائاسایی لەنێو خۆی وڵاتەکەی راگەیاند

کوردستان TV
100%

حكومەتی فەرەنسا بە فەرمی باری نائاسایی لەنێو خۆی وڵاتەكەی راگەیاند كه‌ 100 هەزار چەكدارو پۆلیسیشی خستە حاڵەتی ئامادەباشییەوە، بەهۆی زیادبوونی مەترسی هێرشە تیرۆریستییەكان.  

جیرالد دارمانان، وەزیری ناوخۆی فەڕەنسا لەمیانی لێدوانێكی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند: فەڕەنسا لەئێستادا لەحاڵەتی جەنگدایە، پێشبینی دەكرێت لەهەموو جێگەیەكی فەڕەنسا پەلاماری تیرۆرستی ئەنجام بدرێت، ئاماژەشیدا، 100 هەزار سەرباز و پۆلیس بۆ پاراستنی وڵات دەخرێنە حاڵەتی ئامادەباشییەوە.

دارمانان راشیگەیاند: فەڕەنسا لەژێر هەڕەشەی تیرۆرستیدایە و هەمووان لەحاڵەتی جەنگداین و پێشبینی دەكەین لەسەر خاكەكەمان و لە هەموو جێگەیەكدا پەلاماری تیرۆرستی ئەنجام بدرێت.

لێدوانەكانی دارمانان لەكاتێكدایە وڵاتی فەڕەنسا بەمدواییانە ڕووبەڕووی زنجیرەیەك هێرش وپەلاماری تیرۆرستییانە بوەوە، كە دوایەمینیان بەئامانج گرتنی كڵێسایەك بوو لەشاری نیس، كە بەهۆیەوە 3 كەس كوژران.

كوردستان TV

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.