Erbil 38°C شەممە 05 تشرینی یەکەم 00:19

چین هاوکاری تەندروستی پێشکەشی وەزارەتی پەروەردە دەکات

کوردستان TV
100%

كونسولی گشتی وڵاتی چین لە هەرێمی كوردستان هاوكاری تەندروستی پێشكەشی وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان كرد.

ئه‌مرۆ دووشه‌ممه‌ لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا كە لەلایەن هەریەكە لە وەزیری پەروەردەی هەرێم و كونسولی چین ئەنجامدرا، دابینكردنی هاوكاری تەندروستی بۆ پەروەدە ڕاگەیەنرا.

كونسولی گشتی وڵاتی چین هاوكاری تەندروستی پێشكەش بە وەزارەتی پەروەردە كرد
كونسولی گشتی وڵاتی چین لە هەرێمی كوردستان هاوكاری تەندروستی پێشكەش بە وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان كرد، هاوكارییەكانیش بریتی بوون لە ٦٠٠ هەزار ماسك و ٢٠٠ گەرمی پێوو ٨٠٠ پاكژكەرەوەو ٥ هەزار دەستكێش و ٨٠٠ پاككەرەوەی دەست، وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان هاوكاریەكانی وڵاتی چینی بەرزنرخاندوو.

لای خۆیەوە د.ئالان حەمەسەعید وەزیری پەروەردەی هەرێم هاوكاریەكانی وڵاتی چینی بەرزنرخاند و  گوتی: ئەم هاوكاریانە بەسەر ناوەندەكانی خوێندن لە هەرێمی كوردستان دابەش دەكەین.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.