دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند كه به‌نیازه پاش هه‌ڵبژاردنه‌كان ئەنتۆنی فاوچی، بەڕێوەبەرى پەیمانگاى نیشتیمانى نەخۆشیە گوازراوەکان له‌سه‌ركار لابدات.
ئه‌م لێدوانه‌ی تره‌مپ پاش ئه‌وه‌بوو كه فاوچی ڕه‌خنه‌ی له چۆنیه‌تی هه‌ڵسوكه‌وتی تره‌مپ له‌گه‌ڵ ڤایرۆسی كۆرۆنادا گرت و پاش ئه‌وه‌ی چه‌ند جارێك ناڕه‌زایی به‌رانبه‌ر به لێدوانه‌كانی تره‌مپ ده‌ربڕی سه‌باره‌ت به پێویستی زوو جموجووڵ كردن به‌رانبه‌ر به ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی ڤایرۆسی كۆرۆنا.
له‌و باره‌وه فاوچی له لێدوانێكدا بۆ ڕۆژنامه‌ی واشنتن پۆست گوتبووی: دووچاری زۆر ئازار بووینه‌ته‌وه. ئاماژه‌ی به‌وه‌یش كردبوو كه ڕه‌وشی ئێسته ڕه‌وشێكی باش نییه.
له‌و باره‌وه تره‌مپ دره‌نگانی شه‌وی ڕابردوو له گردبوونه‌وه‌یه‌كی هه‌ڵبژاردندا له فڕۆكه‌خانه‌ی ئۆبا لۆكا له ناوچه‌ی میامی به‌رگری له شێوازی مامه‌ڵه‌كردنی خۆی له‌گه‌ڵ ڤایرۆسه‌كه‌دا كرد‌و ئه‌وه‌یش پاڵی به ئاماده‌بووانه‌وه نا به ده‌نگی به‌رز بڵێن فاوچی ده‌ربكه. تره‌مپیش وه‌ڵامی ئاماده‌بووانی دایه‌وه‌و گوتی: به كه‌س مه‌ڵێن، به‌ڵام ڕێگه‌م بده‌ن كه‌مێك پاش هه‌ڵبژاردنه‌كان چاوه‌ڕێ بكه‌م، له ئاماژه‌یه‌كدا به‌وه‌ی كه نیازی هه‌یه له‌سه‌ر كاری لابدات. ئه‌مه‌یش له‌كاتێكدا دێت كه تره‌مپ مانگی ڕابردوو ستایشی شاره‌زایی و ناوبانگیی فاوچی كردبوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.