پارێزگاری هەولێر هێزه ئهمنیهكانی راسپارد تاوانبارهكهی شهوی رابردوو دهستگیر بكرێت، تەواوی هێزە ئەمنیەکانمان ڕاسپاردووە، لە زووترین کاتدا تاوانبار دەستگیر بکرێت، هاووڵاتییان و هاوشاریانی شاری هەولێر دڵنیا دەکەینەوە هێزە ئەمنیەکانمان لەجاران زیاتر بەشەو ڕۆژ لەئەرکدا دەبن.
ڕاگەیندراوێک لە پارێزگای هەولێر
دوای ئەوەی شەوی ڕابردوو لە گەڕەكی عەدالەی شاری ھەولێر، تۆمەتبارێك کە فەرمانی دەستگیركردنی لەدادگا بۆ دەرچووبوو، بەڵام ئامادەنەبووە خۆی رادەستی پۆلیس بكات و رووبەڕووی ھێزەكانی پۆلیس بۆوە و تەقەی لەئەفسەران و پۆلیس کرد و بەداخەوە بەو هۆیەوە پۆلیسێك شەهید بوو و چەند ئەفسەر و پۆلیسێکی دیکەش بریندارن.
وێڕای ئیدانەکردنی ئەو تاوانەی کە دەرهەق بە هێزەکانی پۆلیسی شارەکەمان کراوە، لەکاتێکدا ئەوان لەئەرکی خۆیان دابوونە بۆ چەسپاندنی یاسا، بۆ دەستگیرکردنی تاوانبار و ڕادەستکردنی بەدادگا، تەواوی هێزە ئەمنیەکانمان ڕاسپاردووە، لە زووترین کاتدا تاوانبار دەستگیر بکرێت، لێرەشەوە هاوڵاتییان و هاوشاریانی شاری هەولێر دڵنیا دەکەینەوە هێزە ئەمنیەکانمان لەجاران زیاتر بەشەو ڕۆژ لەئەرکدا دەبن بۆ پاراستنی ئارامی شار و ئەمن و ئاسایش و سەروماڵی هاوڵاتییان.
مافپەروەر هێمن قادر
پارێزگاری هەولێر بەوەکالەت
2020.11.2
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.