Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 15:41

تەندروستی سلێمانی ئامارێکی چاکبوونه‌وه‌ی تووشبووانی کۆرۆنای بڵاوکرده‌وه‌

کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی رایگەیاند: لەماوەی پێنج مانگدا 13 هەزار و 961 تووشبووی كۆرۆنا چاكبوونەوە.

دکتۆر سەباح هەورامی، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی رایگەیاند: لە ماوەی نێوان (19/9/2020) بۆ (19/10/2020) (6940) تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە شاری سلێمانی چاکبونەتەوە.
 
د. سەباح هەورامی ئاماژەی بەوەشكرد  لە ماوەی یەک مانگ لە بەرواری (٢٠٢٠/٩/١٩) تا (٢٠٢٠/١٠/١٩) لە شاری سلێمانی (٦٩٤٠) توشبووی کۆرۆنا چاک بوونەتەوە.

لە (٢٠٢٠/٥/١٣) تا (٢٠٢٠/١٠/١٩) لە شاری سلێمانی (١٣٩٦١) تووشبووی کۆرۆنا چاکبوونەتەوە.

 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.