لە میانەی بەشداربوونی لە بەرنامەی رۆژەڤی كوردستان سەبارەت بە پرسی هەڵبژاردنەكانی ئەمەریكا و کاریگەرییەکانی د. سامان شاڵی چاودێری سیاسی رایگەیاند وا پێشبینی دەكرا كە رێژەی دەنگدان كەم بێت بەڵام بەپێی هەواڵەكان زیاتر لە 95 ملیۆن كەس دەنگیان داوە كە دەكاتە رێژەی 70% ی ژمارەی دەنگدەرانە.
ترهمپ تا رادەیەك توانی لە 4 ساڵی رابردوو ئابووری ئەمەریكا بەهێز بكات بەڵام بەهۆی كۆرۆناوە باری ئابووری ئەو وڵاتە بەرەو دابەزین ئەڕوات. زۆر لە هاووڵاتیانی ئەمەریكا دەیانەوێت ترامپ نەمێنێت، بەوەی ئەمەریكای كردووە بە 2 بەشەوە، بەتایبەتی لە نیویۆرك ترسی ئاڵۆزی هەیە، ترهمپ لە ئێستاوە تانەی لێدەدا بەوەی ساختەكاری هەیە، ئەوەش وا دەكات كە زیاتر كیشەكان قوڵتر بكاتەوە.
روونیشیكردهوه كه شێوەی وتاری هەلبژاردنەكان سەبارەت بە ترهمپ، هەروەها لە وتارەكانی سەبارەت بە سپی پێستەكان ئەوانە مەترسیدارن. هەروەها لە رووی هەڵسوكەوتدا بەرامبەر بە وڵاتانی رۆژئاوا، ئەوەش وای كردووە توڕەیی دروست كردووە. سەبارەت بە جولەكە و عەرەبیش دیسانەوە بوون بە دوو بەرە هەندێك پشتیوانی ترهمپ دەكەن، هەندێك دژایەتی دەكەن.
ترهمپ كەسێكی بازرگانە، لە ژینگەیەكی سیاسی گەورە نەبووە، حەزی لە كەسانێكە كە مەركەزین، وەك توركیا و روسیا و كۆریای باشوور هێز بەكار دەهێنێت بۆ هەموو شتێك. ئەولەویەتی هەموو شتێك بەرەو پێشبردنی باری ئابوورییە لە ئەمەریكا. ئەوانەی دەستكەوتی ئابووریان هەیە پشتیوانی یەكەمن بۆ ترهمپ.
پێویستە خۆمان ستراتیژیەتێكمان هەبێت بەرامبەر بە هەموو وڵاتان، كە روون و ئاشكرا بێت. ئەمەریكا تا ئێستا كوردی پاراستووە، تەنها لە هەندێ وێستگە نەبێت كە باوەری پێ نەبووە. ترهمپ نەیهێشتووە كە هیلالی شیعی دروست نەبێت. بایدن زیاتر سیاسەتی روونە و تەواوی سەركردەكانی كورد پەیوەندییەكی باشی لەگەڵ هەیە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.