لە میانەی بەشداربوونی لە بەرنامەی رۆژەڤی كوردستان سەبارەت بە پرسی هەڵبژاردنەكانی ئەمەریكا و کاریگەرییەکانی غـازی حـەسـەن ـ شـرۆڤـەکـاری سـیاسـی رایگەیاند: بەپێی ئەو هەواڵانەی كە هەیە، پرسی ئەو هەڵبژاردنەی ئەمەریكا زۆر گەرم و گوڕە، بە دەنگدانی پێشوەختەو پۆست زیاتر خەڵكی ئەمەریكا بەشداری كارای دەنگدان كردووە.
روونیشیكردهوه كه سەرەتا وا دەردەكەوێت كە بایدن لە پێشترە بەڵام لە هەندێك ویلایەت ترهمپ لە پێش بایدنە. بەڵام تا ئێستا دیار نیە كێ براوە دەبێت بۆ یەكلاییكردنەوەی دەنگدەران. ئەو سیاسەتەی ترهمپ و دەركەوتنی رەگەزپەرستی لە ئەمەریكا، دابەش بوونی تێدەكەوێت ئەوەش زیان بە ئەمەریكا دەگەیەنێت ئەگەر رووبدات.
ترهمپ دەلێ ئەگەر من دەرنەچم ئەمەریكا دەرووخێ، كە ئەوە دەیان ساڵە ئەوە رووی نەداوە. ترهمپ گومان دەخاتە سەر هەموو بیروبۆچوون و كەسایەتییك، ترهمپ بازرگانی دەكات لە ناو سیاسەت. هەروەها ترهمپ سیاسەتی خۆی دەگۆڕێ بە پێی میزاجەكانی خۆی. شەقامی ئەمەریكا زیاتر بەرەو توندوتیژی و رەگەز پەرستی دەچێت.
لە سیاسەتی دەرەوەی ئەمەریكا ترهمپ نەیتوانیوە ستراتیژیەتێكی سیاسەتێكی بەردەوام بكات. یەكێك لەوانەی كە پشتیوانی سپی پێستەكانی بۆ خۆی راكێشا هەڵوەشاندنەوەی رێككەوتنی ئەتۆمی بوو لەگەڵ ئێران.
دروستكردنی پەیوەندی نێوان وڵاتانی عەرەبی و ئیسرائیل. سەبارەت بە جۆبایدن، سیاسەتێكی روونە و زیاتر شارەزایی لە سەر دۆسیەی عێراق هەیە و تا رادەیەكی زۆر ئاگاداری پێشهات و كیشەو گرفتەكانی كوردە، بەڵام ترهمپ تا رادەیەك زانیاری لە سەر مێژووی كورد نییە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.