وتهبێژی هاتووچۆی هەولێر رایگهیاند: بهتۆمهتی ناوزڕاندن و تانه و تهشهر به پۆلیسی هاتوچۆ، سكاڵا لهسهر هونهرمهند دینا تۆماردهكهن.
فازل حاجی، وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر رایگەیاند: لەچەند رۆژی رابردوو لەتۆرە کۆمەڵایەتیەکان گرتەیەکی ڤیدیۆیی بڵاوکرایەوە کە لەلایەن هونەرمەند (دینا) گرتەکەگیراوە و تیایدا بەدەنگی خۆی دینا خان تانەو تەشەر لەپۆلیسی هاتووچۆ دەدات و دەڵێت ئەوە ئۆتۆمبێلی پۆلیسی هاتووچۆیە و دەمامکی نەبەستاوە وەخەڵکیش سزا دەدات لەسەر نەبەستنی دەمامک.
وتەبێژی هاتوچۆی ههولێر باسی لهوهشكرد، و لەبەدواداچوونی ئێمە دەرکەوت کە پۆلیسەکەی هاتووچۆ بەتەنیابووە وکەسی لەگەڵ نەبووە کە بەپێی بڵاونامهی وەزارەتی ناوخۆی ژمارە52 دیاری کراوە کە تەنها لەو حاڵەته شوفێر سەرنشینی لەگەڵ بێت دەبێت دەمامک ببەستێت وەکاتێک بەتەنیا بێت نەپێویستە دەمامک ببەستێت وەنەکەسیش لەسەری سزا دەدرێت.
بۆیە ئێمە وەکو هاتووچۆی هەولێر بەمافی خۆمان دەزانین کە سکاڵا لەسەر ناوبراو تۆماربکەین.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.