ره‌شاد خه‌ڵكی ناحیه‌ی كه‌له‌كچیه به ده‌ستی ئامۆزایه‌كی به ناوی سه‌عید عوسمان به‌هۆی كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی له شێخان كوژرا.
وته‌بێژی پۆلیسی دهۆك رایگەیاند: سه‌رله‌ئێواره‌ی ئەمڕۆ دووشەممە لە سنوری قەزای شێخان گەنجێکی تەمەن 25 ساڵ به‌هۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتی به ده‌ستی ئامۆزایه‌كی کوژراوە.
وته‌بێژی پۆلیسی دهۆك گوتیشی: فەرمانی دادوه‌ری به‌رێز وه‌رگیراوه بۆ دەستگیرکردنی بكوژ، تاوانبار بۆ شوێنێكی نادیار هه‌ڵاتووه، هێزه ئه‌منیه‌كانیش به دوایدا ده‌گه‌رێن هه‌وڵه‌كان به‌رده‌وامه بۆ ده‌ستگیركردنی تاوانبار.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.