بهبۆنهی كۆچی دوایی دایكیهوه سهرۆكایهتى پهرلهمانی كوردستان پەیامێكی هاوخەمی
ئاراستهى سەرۆکی فڕاکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان دهكات
دهقی پهیامهكه:
بەناوی خوای گەورە و میهرەبان
برای بەڕێزمان کاک ئومێد خۆشناو سەرۆکی فڕاکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان
زۆر بەداخەوە هەواڵی کۆچی دواییی دایکی بەڕێزتان (سەلمە عەزیز)مان بیست،کۆچکردوو یەکێک لەو ژنە شەهیدانەیە، کە سەربەرزانە وەکو هەزاران ژنە شەهیدی تر منداڵەکانی گەورە کرد، وجێگەی باوک و دایکی بۆگرتنەوە. بەم بۆنە خەمناکەوە بەناوی پەرلەمانی کوردستانەوە، پرسە و هاوخەمی خۆمان ئاراستەی ئێوە و خانەوادە بەڕێزەکەتان دەکەین.
لەخوای گەورە داواکارین ئارامیتان پێ ببەخشێت و دوا کۆست و ناخۆشیتان بێت، و ڕوحی کۆچکردوو بەبەهەشتی بەرین شاد بکات.
"انا للە وانا الیه راجعون"
سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان
٣/١١/٢٠٢٠
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.