بهرێوهبهرایهتى پۆلیسی ههولێر راگهیاندراوێكی بڵاو كردهوه كهلهراگهیاندراوهكهدا هاتووه ، دوا بەدوای بلاو بوونەوەی گرتەیەکی ڤیدیۆیی لە کەنالێکی راگەیاندن کە چوار کەس ھێرش دەکەنە سەر کافتریایەک لە ناحیەی عەنکاوە بۆ رۆژی دواتر ھێزەکانی پۆلیسی ھەولێر تۆمەتبارێکیان دەستگیر کرد بەناوی (لقمان حکمەت)وە لە بەدواداچونێکی زۆری ھێزەکانی پۆلیسی ھەولێر تۆمەتباری دووەم بەناوی (رێکان خورشید) کە ناسراوە بە (رێکۆ خەیلانی) خۆی رادەستی (ھەوالگری گشتی کرد لە شاری ھەولێر ) .
ههروهها رایدهگهیهنن كه رۆژی ٢٠٢٠/١٠/٣١ تیمێکی لێکۆلینەوە پێکھێنرا لە پۆلیسی بەشی نەھێشتنی تاوانی ھەولێر و بەشی پۆلیسی عەنکاوەی ھەولێر بە بەردوام بەدواداچونیان دەکرد وە لەئەنجامدا زانیاری زۆر وردیان کۆ کردەوە لەسەر ئەو دوو تۆمەتبارانەی کە مابوون دەستگیر بکرێن وە لە دەرئەنجامی زانیاریەکانمان توانیمان شوێنی تەواویان ئاشکرا بکەین و وە ئەو زانیاریانەشمان دا بە نەھێشتنی تاوانی سلێمانی کە ئەو دوو تۆمەتبارانە لە نێو ئۆتۆمبێلێکی جۆری (کیا سپۆرتاج)ن لە پیشانگاکانی ئۆتۆمبێل بەناوی پیشانگای (شەبەح)لەسەر رێگای تاسلوجە خەوتبوون،
پۆلیسی ههولێر ئاماژه بهوهش دهكات كه لەسەر زانیاریەکانی بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای ھەولێر پۆلیسی نەھێشتنی تاوانی سلێمانی ھەردوو تۆمەتباران بە ناوەکانی (یاسین تحسین) و (محمود كامران) دەستگیر کرد وە ھێزەکانی پۆلیسی ھەولێر تۆمەتبارەکانیان گواستەوە بۆ شاری ھەولێر و رووبەرووی دادگا کرانەوە
پۆلیسی ههولێر راشیگهیاندووه كه لێرەوە سوپاسی بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی و پۆلیسی بەشی نەھێشتنی تاوانی سلێمانی دەکەین بۆ ھەماھەنگیەکانیان ، (وەنازاندرێت مەبەستی ئەم کەنالە چی یە لە بلاوکردنەوەی ئەو گرتە ڤیدیۆیانە و ورووژاندنی ئەم بابەتانە وە زانیاریەکان وەکو خۆی ناگوازنەوە وەدەبێت زیاتر بەرپرسانە بن ووردتر بن لە بلاو کردنەوەی ھەوال و بابەتەکان )
ههوهرها پۆلیس رایگهیاندووه كه دلنیایی دەدەینە ھاوڵاتیان کە بەردوام ھێزەکانی پۆلیس بێ وچان ئەرک دەبینن تا تۆمەتباران رادەستی یاسا بکەن .
دارشتنهوهى ههواڵ - شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.